بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی سبه‌ی هه‌ینی ته‌رمی ئه‌و 16 كۆچبه‌ره‌ی كه له نۆكه‌ندی ئینگلیز خنكابوون بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان دواخراوه.
ئاری جه‌لال سه‌رۆكی ده‌زگای لووتكه ڕایگه‌یاند: وا بڕیار بوو کاتژمێر 3:35 خولەکی بەرەبەیانی سبه‌ی هه‌ینی تەرمی قوربانییانی ڕووداوه‌كه‌ی نوکەندی ئینگلیز بگەنەوە هەولێر، به‌ڵام گه‌شتی فڕۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان دواخراوه.
ڕاشیگه‌یاند: گه‌شتی فڕۆكه‌كه بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دوا دەکەوێت، واته بڕیاره بەرەبەیانی دووسبه‌ی شەممە ته‌رمه‌كان بگه‌نه‌وه فڕۆکەخانەی نێوده‌وڵه‌تی هەولێر.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاندبوو: بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24 کانوونی یەکەمی 2021، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، تەرمی ئەو 16 قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی 24 تشرینی دووەمی 2021 گیانیان لەدەست دا، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.