ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌هۆی ڕووداوێكی هاتووچۆ كه وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێلێك بوو له‌سه‌ر ڕێگای ته‌قته‌ق - كه‌ركووك شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی كه دایك و باوكێك و چوار منداڵن.
كانیاو حه‌كیم په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا ڕووداوێكی هاتووچۆ له شیوه‌سوور له‌سه‌ر ڕێگای ته‌قته‌ق – كه‌ركووك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه شه‌ش كه‌س بوونه قوربانی.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كه دایك و باوكێك كه خه‌ڵكی گوندی دارهختیارن گیانیان له‌ده‌ستداوه و چوار منداڵه‌كه‌شیان به سه‌ختی بریندار بوونه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: باوكه‌كه ناوی هه‌ژار وه‌هابه و دایكه‌كه‌ش بێلان حوسێن، منداڵه‌كانیش سێ كچن له‌گه‌ڵ كوڕێك.
لای خۆشییه‌وه هاوكار علی به‌ڕێوبه‌ری ڕاگه‌یاندنی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی كۆیه ڕاگه‌یاند: كاتژمێر پێنج و نیوی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ڕووداوه‌كه ڕوویداوه كه وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبێل بووه، به‌وهۆیه‌وه دووكه‌س پێش گه‌یاندنیان به نه‌خۆشخانه گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و چواریشیان به‌سه‌ختی بریندار ده‌بن.
گوتیشی كه دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و به‌هۆی سه‌ختی برینی هه‌رچوار منداڵه‌كه گواستراونه‌ته‌وه نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك و ئێستا له‌وێ چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.