له ئاگادارییەکدا لیژنەی پێوەری زیرەکی وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه كێشه‌ی نه‌هاتنه‌وه‌ی كاره‌بای پێوه‌ری زیره‌كی هاوبه‌شانیان چاره‌سه‌ر كردووه.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ڕایگه‌یاند: هاوبەشانی کارەبا ئاگادار دەکەینەوە کە سەرجەم گرفتی نەهاتنەوەی کارەبای پێوەری زیرەکی ئەو هاوبەشانە چارەسەر کراوه کە بەهۆی بەکارهێنانی زیاتر لە 40 ئەمپێر کارەبایان لە پێوەری زیرەک دەکوژایەوە و گرفتی نەهاتنەوەی کارەباکەیان بۆ دروست ده‌بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەمەودوا پێویست ناکات ئەو هاوبەشانەی کارەباکەیان دەکوژێتەوە، پەیوەندیی بە کۆڵ سەنتەرەوە بکەن، چونکە ئۆتۆماتیکی راستەوخۆ دوای 4 خولهك و 17 چركه کارەبایان دێتەوە، بە پێچەوانەوە دوای ئەو کاتە دەتوانن بۆ شوێنی دیاریکراو تەلەفۆن بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.