Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 17:52

تەرمی کەسێک لە سنووری شارەدێی ڕۆڤیا دۆزرایەوە

کوردستان TV
100%

 

ئەمشەو تەرمی ھاووڵاتییەک لە نزیک گوندی دەربێستانی سەر بە شارەدێی ڕۆڤیا لە سنووری قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە.

پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: کاتژمێر 10:00ـی ئەمشەو پێنجشەممە تەرمی ھاووڵاتییەک بەناوی (ئـ.حـ.ع) لە دایکبووی 1997 لە نزیک شارەدێی ڕۆڤیا دۆزرایەوە.

ھەروەھا سەرچاوەیەکی ئەمنی بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند کە شوێنەوای چەقۆ بەسەر لاشەی کوژراوەکەوە دیاربووە.

ھاوکات ئاماژەی بەوەش کرد کە بکوژەکە بەناوی (د.ش.ئـ) بە ماوەیەکی کورت لە دوای ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی پۆلیسی بەشی نەھێشتنی تاوان لە پارێزگای دھۆک کردووە.

 ئەوەشی خستەڕوو کە تا ئێستا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

پەیامنێر: سەنگەر گۆران

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.