ئاسایشی سلێمانی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، هێزه‌كانیان ئه‌و چه‌كدارانه‌یان ده‌ستگیر كردووه كه هێرشیان كردبووه سه‌ر قوتابییه‌ك و باوكی له قوتابخانه‌یه‌كی پارێزگاكه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه: دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان كرد به لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون پاش ده‌ستنیشانكردنیان 5 تۆمه‌تبار له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ده‌ستگیركران.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌سه‌ر فه‌مانی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و به‌پێی مادده‌ی 413 له یاسای سزادان ڕه‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی 3 كران.
ئاسایشی سلێمانی جه‌ختیشی كرده‌وه كه هێزه‌كانیان هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن له‌پێناو بنبڕكردنی ئه‌و دیاردانه و له كه‌سیش قبووڵ ناكرێ ئارامی شار تێك بدات.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی:-
ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی ئە‌و چەکدارانەی ھێرش یان کردە سەر خۆێندکارێک و باوکی دەستگیرکرد
سەبارەت بە بڵاوبوونەوی گرتە ڤیدیۆیەک کە چەند چەکدارێک لە یەکێک لە خوێندنگاکانی شاری سلێمانی لە خوێندکارێک و باوکی دە‌دە‌ن.
وەک بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەجێ دەستمان کرد بە لێکۆڵینەوە و بە دواداچوون پاش دەستنیشان کردنی تۆمەتبارەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سلێمانی یەوە دەست گیرکران بە ناوەکانی ( ت ح ح ٫ ئ ف ع ، ر ا م ، ب ا ج ، ئ ش ع ) و لەسەر فەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە بە پێی ماددەی 413 لەیاسای سزادان ڕاگیران و بەپێی تایبەتمەندی رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی 3 کران، ھێزە‌كانمان ھە‌موو ھە‌وڵێك دە‌دە‌ن لە‌پێناو بنبڕكردنی ئە‌و دیاردانە و لە‌كە‌سیش قبوڵ ناكرێت ئارامی شار بە‌جۆرێك لە‌جۆرە‌كان تێكبدات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
24/12/2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.