ڕاوێژكاری ئابووری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕێژه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی ئاشكرا كرد كه تا ئێستا له‌سه‌ر عێراق ماون كه به 79 ملیار دۆلار ده‌خه‌ملێنرێن.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی عێراق (واع) ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی پاریس ئه‌و قه‌رزه ده‌ره‌كییانه‌ی كه تا ئێستا له‌سه‌ر عێراق ماون ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ پێش ساڵی 1990 و بریتییه له 41 ملیار دۆلار، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه 80%ی ئه‌م قه‌رزه لاده‌برێ، به‌مه‌ش 8 بۆ 9 ملیار دۆلار ده‌مێنێته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له‌و قه‌رزانه ڕێژه‌ی 66%ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چوار وڵاتی كه‌نداو كه ئه‌وانیش بریتین له سعوودییه و كوێت و قه‌ته‌ڕ و ئیماڕات، قه‌رزه‌كانیش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می جه‌نگی نێوان عێراق و ئێران و پێشبینی ده‌كرێ 100% ئه‌و قه‌رزانه لاببرێن، چونكه قه‌رزه‌كان هی جه‌نگن نه‌ك قه‌رزی دیكه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ئه‌و قه‌رزانه‌ی ماونه‌ته‌وه 34%ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ 8 وڵاتی جیاواز.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاشیگه‌یاند: زۆرینه‌ی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق هی پێش ساڵی 1990ن و به‌گوێره‌ی ڕێككه‌وتنی 2004ی پاریس به‌شی هه‌ره زۆریان كه بریتییه له 80%ی قه‌رزه‌كان لابراون كه ئه‌و كات به 129 ملیار دۆلار خه‌ملێنرابوو، ئه‌و به‌شه‌ش كه مابووه‌وه له‌سه‌ر عێراق دیاری كرابوو له ماوه‌ی 20 ساڵدا بیانداته‌وه.
ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له ساڵی 2014 و ئه‌و قه‌یرانه دارایی و ئابوورییه‌ی ڕووبه‌ڕووی عێراق بووه‌وه به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا، قه‌رزه‌كانی عێراق بۆ ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر كه‌مكرایه‌وه و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانی وڵات له 20 ملیار دۆلار تێپه‌ڕ ناكات.
ڕاشیگه‌یاند: به‌ڵام قه‌رزه ناوخۆییه‌كانی عێراق ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه كه خۆی له 50 ملیار دۆلار ده‌دات، زۆرینه‌ی قه‌رزه‌كانیش له‌نێوان ده‌زگاكانی دارایی حكوومه‌ته و مه‌ترسییان كه‌متره و ده‌توانرێ له‌چوارچێوه‌ی سیاسیه‌تی ناوخۆی ئابووریدا چاره‌سه‌ر بكرێ.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: واته ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانین بڵێین قه‌رزی ناوخۆی عێراق 50 ملیار دۆلاره و قه‌رزه ده‌ره‌كییه‌كانیش ده‌بێته 29 ملیار دۆلار، واته قه‌رزه ناوه‌خۆ و ده‌ره‌كییه‌كانی عێراق به كۆی گشتی 79 ملیار دیناره.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.