سبەی شەممە تەرمی ئەو 16 کۆچبەرە کوردانەی کە لە بەلەمەکەی نۆکەندی ئینگلیزدا خنکان دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بڕیاربوو به‌ره‌به‌یانی ئەمڕۆ هه‌ینی ته‌رمی ئه‌و 16 كۆچبه‌ره‌ی كه له نۆكه‌ندی ئینگلیز خنكابوون بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ سبەی دواخرا.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە کاتژمێر 4:30 ـی بەرەبەیانی سبەی شەممە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو کە بەهۆی کێشەیەک لە فڕۆکەخانەی ئیستەنبوڵ گەڕانەوەیان دواخراوە.
جێی باسە لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە تەرمی قوربانییان دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.