پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ماوەی 7 ڕۆژە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بەردەوام لە گەڕاندان بۆ دۆزینەوەی تەرمی بێسەروشوێنانی لافاوەکەی هەولێر.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ئەمڕۆ هەینی لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند: دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ هەینى سەردانى تیمەکانى بەرگرىی شارستانیمان کرد کە ماوەى حەوت ڕۆژە بهردهوام له گهڕاندان بۆ دۆزینەوەى تەرمى بێسەروشوێنانى لافاوەکەى هەولێر.
ئاماژە بەوەش دەکات کە "وێڕاى دەستخۆشى بۆ هەوڵەکانییان، جەختمان لەوەکردەوە هەوڵەکان زیاتر بخرێنەگەڕ بۆ دۆزینەوەی تەرمی قوربانیانی ونبووانی ڕووداوەکە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.