Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 16:17

ئاگادارییه‌ک له‌ ته‌ندروستى سلێمانییه‌وه‌

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ته‌ندروستى سلێمانى له‌ ئاگادارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: سەرجەم نەخۆشخانەکانی پارێزگای سلێمانی بەشێوەی ئیشکگر 24 کاتژمێر کراوەدەبن.

ته‌ندروستی سلێمانی له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌:  لە ڕۆژانی پشووەکانی سەری ساڵی نوێدا سەرجەم نەخۆشخانەکان بە شێوەی ئێشکگر کراوە دەبن ئەمە جگە لەوەی هەریەک لە کلینیکەکانی ڕاوێژکاری و کلینیکە میللیەکان جگە لە ڕۆژانی 12/25 و 1/1 دەوام تیایدا ئاسایی دەبێت لە کاتژمێر (2 پاش نیوەڕۆ تا 6 ئێوارە) وە ئەو هاوڵاتیانەی کە نەخۆشی درێژ خایەنیان هەیە دەتوانن سەردانی کلینیکەکان بکەن بۆ وەرگرتنی چارەسەری مانگانەیان .

هه‌روه‌ها ڕاشیگه‌یاندووه‌: داوا لەهاووڵاتییان دەکەین لەکاتی بوونی هەر حاڵەتێکی کتوپڕدا دەتوانن پەیوەندی بە سەنتەری فریاکەوتنی خێرا ژمارە 122 بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.