Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 16:57

ژمارەیەک مامۆستا جلوبەرگی زستانەیان بۆ قوتابییانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دابین کرد

کوردستان TV
100%

 

مامۆستایان و کارگێڕی قوتابخانەیەک لە هەولێر جلوبەرگی زستانەیان بۆ قوتابییان دابین کرد کە زۆربەیان زیانبەرکەوتووی لافاوەکەن.

کارزان کاکل پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند: لە قوتابخانەیەکی دارەتوو لەلایەن مامۆستا و کارگێڕی قوتابخانەکەوە جلوبەرگی زستانەیان بەسەر قوتابییاندا دابەش کرد.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد زۆربەی قوتابییانی قوتابخانەکە زیانبەرکەوتووی لافاوەکەی هەفتەی ڕابردووی ناحییەی دارەتوو بوون.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.