مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ئاراستەی هاووڵاتییانی مەسیحی دەکات و جەخت لەسەر پتەوکردن و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان لە نێوان سەرجەم ئایین و نەتەوەکان دەکاتەوە.
دەقی پەیامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان:-
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (سڵاوی خوای لێبێت) گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی مەسیحی لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەین و، هیوادارین ئەو جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەک.
لەم دەرفەتەدا دووبارە شانازی بەو فەرھەنگ و فرە رەنگییەی پێکهاتەکان دەکەین و وەک هەمیشەش جەخت دەکەینەوە لە سەر پتەوکردن و بەهێزکردنی کولتووری پێکەوەژیان و لێبوردەیی لە نێوان سەرجەم پێکهاتە ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەییە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و، بە هیوای جەژنێکی ئاسودە و بەختەوەر...
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٤ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.