ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرەخۆشی لە عەلی حوسێن بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى و ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کرد بۆ کۆچی دوایی ( حەسەن ئەحمەد سورچی)ی مامی.
سەرۆکی حکوومەت پرسە و هاوخەمی خۆی پێگەیاند و و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە کەسوکار و بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لە بەرامبەردا عەلی حوسێن سوپاس و پێزانینی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.