Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 16:13

نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە عەلی حسێن دەکات

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ هەینی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عەلی حسێن ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییە کوردستانی و عێراقییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو حەسەن ئەحمەد سورچیی مامیان، سەرەخۆشی لە خۆیان و خانەوادە بەڕێزەکەیان کرد.

 وێڕای سەرەخۆشی و دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە خێزان و کەسوکارەکەی ببەخشێت. 

لای خۆیەوە عەلی حسێن بە ناوی خۆیان و خانەوادەکەیانەوە، بۆ پەیوەندی و هاوخەمییان، سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە نێچیرڤان بارزانی کرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.