کەشناسی هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە کە سبەی شەممە پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفری سیلیزی دادەبەزێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "سبەى ڕۆژى شەممە پێشبینى هاتنى بارستە هەوایەکى ساردى جەمسەرى بۆ ناو خاکى هەرێمی کوردستان دەکرێ کە دەبێتە هۆى دابەزینێکى بەرچاوى پلەکانى گەرما لە سەرجەم ناوچەکانى هەرێمی کوردستان بە شێوەیەک کە پلەى گەرمى لە شەودا لەژێر سفرى سیلیزى دەبێت."
ئەوەشی خستۆتەڕوو " لە ناوچە شاخاوییەکان بە شەو و بە ڕۆژ لە ژێر سفرەوە دەبێت، بەڵام لە ناوچەکانى دیکە بە ڕۆژ نزیک دەبێتەوە لە سفر جگە لە ناوچەکانى گەرمیان کە پلەکانى گەرمی بەرزتر دەبێت لەوەى کە ئاماژەى پێکراوە."
لە ئاگادارییەکەدا هۆشداری دەدرێت بە هاووڵاتییان کە باشتر وایە نەچنە ئەو شوێنانەى کە بەفری لێ باریوە چونکە بەستن ڕوو دەدات شەختە دروست دەبێت ئەمەش دەبێتە هۆکار بۆ خلیسکان و کەوتن.
کەشناسی هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە تەمومژ دروست دەبێت و مەودای بینین کەم دەبێتەوە، ئەم نزمبوونەوەیەش 3 ڕۆژ دەخایەنێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.