Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 14:03

لە کۆیە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ 7 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

 

هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 7 کەس بوونە قوربانی.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی کۆیە ڕایگەیاند: كاتژمێر 04:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی سماقوڵی لە ئەنجامی پێكدادانی ئۆتۆمبێلی (نیسان سەنی ) و (توێتا كڕۆڵا تاكسی ) 6 كەس زامدار بوون و شۆفێری نیسان سەنییەکە گیانی لە دەستدا.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە ناوبراو بە ڕەگەز خەڵكی وڵاتی سووریایە و ھۆكاری ڕووداوەكە ئۆتۆمبێلی نیسان بووە کە كۆنتڕۆڵی لە دەست داوە و چووەتە سایدی بەرامبەر، ئەمەش بووەتە هۆکاری ڕووداوەکە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.