سەرۆکوەزیرانی عێراق، داوای لەو کریستیانانە کرد کە بەهۆی پێشهات و رووداوەکانەوە عێراقیان جێهێشتووە بگەڕێنەوە وڵاتەکە، و جەختی لە پێویستی دیالۆگ لە پێناو بنیاتنانی داهاتووی سەرجەم عێپاقییەکان، کردەوە.
مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانی بەشدارییکردنی لە قوداسی کریستییانەکان کە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی حەزرەتی عیسا لە کڵێسای مار یوسف لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت بەڕێوەچوو، گوتارێکی پێشکەش کرد.
سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی: "دیالۆگ چارەسەرە بۆ بنیاتنانی داهاتوو بۆ عێراقییەکان، بەڵام کەسانێک هەن هەوڵیان داوە پێکەوەژیان بکەنە لاوازی، ئێمە هیچ رێگەیەکمان نییە جگە لە دروستکردنی هیوا".
مستەفا کازمی گوتیشی: "کریستیانەکانی عێراق رۆڵێکی گەورەیان هەیە، پێویستە هان بدرێن بۆ مانەوە و گەڕانەوەی ئەوانەی کە کۆچیان کردووە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.