سەرۆکی دەستەی دهستپاكی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سەرقاڵی ئامادەکردنی سێیەم ڕاپۆرتی چاکسازییە و ئامادەکاریی بۆ کردووە و بڕیارە پێش سەری ساڵ ڕەوانەی پەرلەمانی بکات .
حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دهستپاكی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی ھەماھەنگی و بەدواداچوون لە ئەنجومەنی وەزیران کۆ بووینەوە و باس لە ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی کرا کە حکوومەت سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتەکەیە و ئێستا ئامادە کراوە بۆ ئەوەی ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان بکرێت.''
حاکم ئەحمەد ئەنوەردهشڵێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پێشتر دوو ڕاپۆرتی بۆ پەرلەمان ڕەوانە کردووە و کاری باشی کردووە و ئێستاش سێیەم ڕاپۆرت ڕەوانە دەکات، ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە حکوومەت جددیە و بەردەوامە لە چاکسازیکردن و جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی.
ههروهها راشیدهگهێنێت:ھەرکاتێک ڕاپۆرتەکەمان بەدەست گەیشت، ئەوکات ئێمەش وەکوو دەستەی نەزاھە بەفەرمی ڕای خۆمان لەبارەیەوە ڕادەگەیەنین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.