Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 12:17

خۆپاراستنی تەندروستی بۆ وەرگرتنی ڤاکسین هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

کوردستان TV
100%


خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوە كە لەپشووەكانی سەری ساڵیدا پێدانی ڤاكسینی كۆرۆنا بەردەوام دەبێت و هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی وەرگرتنی ڤاكسین بكەن.
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی  تەندروستی سلێمانی هاووڵاتییان ئاگاداردەكاتەوە و رایده‌گه‌ێنێت: كە سەرەڕایی پشووەكانی سەری ساڵ تیمەكانی پێدانی (پێكوتەی كۆرۆنا)ی بەڕێوەبەرایەتیمان بەردەوام دەبن  لەخزمەتی هاووڵاتیانماندا، جگە لەڕۆژی 1ی 1ی 2022.
 راشیده‌گه‌یه‌نن: بەیانیان و دوای نیوەڕوان لەناو كارگەی جگەرەی سلێمانی و لەناو بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستیدا (نەخۆشخانەی شیرەكە) لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی بۆ كاتژمێر 5ی ئێوارەو هاووڵاتیان دەتوانن سەردانی ناوەندەكانی كوتان بكەن بۆ پاراستنی خۆتان و خێزانەكانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.