Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 14:57

چاوەڕوان دەکرێت دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ژمارەیەک وێستگە بکرێت 

کوردستان TV
100%

چاوەڕوان دەکرێت، دادگای باڵای فیدراڵیی لەژێر رۆشنایی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگیی پێشکەش کراون، بڕیاری دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردانەکان بدات

ئەحمەد عەبد حوسێن،ئەندام لە ھاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگیی کە شەش لایەنی ناڕازیی شیعە لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان لەخۆدەگرێت، رایگەیاند چاوەڕوان دەکرێت، دادگای باڵای فیدراڵیی لەژێر رۆشنایی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگیی پێشکەش کراون، بڕیاری دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردانەکان بدات.

ئەحمەد عەبد حوسێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، تا ئەو تانە و بەڵگانەی کە لەلایەن ھاوپەیمانی فەتح پێشکەش کراون یەکلایی نەکرێنەوە، ئەوە دادگای باڵای فیدراڵیی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پەسەند ناکات.

گوتیشی: " چاوەڕوان دەکرێت، دادگای باڵای فیدراڵیی لەژێر رۆشنایی ئەو بەڵگانەی کە لەلایەن چوارچێوەی ھەماھەنگیی پێشکەش کراون، بڕیاری دووبارە ژماردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەست بۆ ژمارەیەک وێستگەی ھەڵبژاردانەکان کە جێگای گومانن، بدات".

چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت کە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، رەت دەکەنەوە.

رۆژی چواری ئەم مانگە سەرکردەی ھاوپەیمانیی فەتح، ھادی عامری رایگەیاندبوو، سکاڵایان لە ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، پێشکەش بە دادگای باڵای فیدراڵیی کردووە کە تیایدا داوا دەکەن، ئەنجامە کۆتاییەکان ھەڵبوەشێندرێتەوە.

رۆژی 30ی مانگی تشرینی دووەمی رابردوو، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامە کۆتایییەکانی ھەڵبژاردنەکانی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی راگەیاند.

رۆژی پێنجشەممەی ھەفتەی رابردوو دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق، دانیشتنی خۆی بۆ بڕیاردان لەبارەی پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکان، بۆ 26ی ئەم مانگە دواخست .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.