Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 12:15

گه‌رمیان .. له‌ ڕووداوێکی هاتووچۆدا 2 که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%


 لەسەر ڕێگای کەلار پەروێزخان بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلەوە دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی گه‌رمیان بڵاویكرده‌وه‌: به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى 12 ى 2021 ،  لەسەر ڕێگای کەلار مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری (توێتا لاندکرۆزەر و بارهەڵگر) پێکیاندا و دوو کەس گیانیان لەدەستدا، هەر دووکیان لەناو ئۆمبێلی لاندکرۆزەرەکەدابوون، بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکان بەڕەگەز عەرەبن.
هاتووچۆی گه‌رمیان راشیده‌گه‌ێنێت: ڕووداوەکە بەشێوەیەک ڕویداوە ئۆتۆمبێلی جۆری لاندکرۆزەر بەئاراستەی مەرزی نێو دەوڵەتی پەروێزخان ڕۆشتوەو ئۆتۆمبێلی جۆری بارهەڵگر بەپێچەونەوە لەنزیک گوندی "حەوش کوڕو"ی سەربەناحیەی قۆرەتوو پێکیانداداوە.
هاتووچۆی گه‌رمیان ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە دەستی پێکردوە بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕووداوەکە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.