به‌دڵخۆشی و به‌خته‌وه‌رییه‌وه ، منداڵێكی سعودییه یه‌كه‌مین ژه‌مه ڤاكسینی وه‌رگرت .
ئه‌و منداڵه ناوی (ره‌زا) ده‌ڵێت" یه‌كه‌مین ژه‌مه ڤاكسینم وه‌رگرت ، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئازارێكم پێ بگات".
هه‌روه‌ها ووتی" داوا ده‌كه‌م هه‌موو منداڵێك ڤاكسین وه‌ربگرن بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌لامه‌تی خۆێندنی خۆیان ته‌واو بكه‌ن".
باوكی ره‌زا ده‌ڵێت" پێشتر كوڕه‌كه‌م تووشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببوو، بۆ ئه‌وه‌ی دووباره تووش نه‌بێت ژه‌مه یه‌كه‌می ڤاكسینی وه‌رگرت".
شایانی باسه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی سعودیا بریاری داوه هه‌موو مناڵێك له ته‌مه‌نی (5-11) ساڵی ڤاكسین وه‌ربگرێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر- ئه‌لشه‌رق ئه‌لئه‌وسه‌ت
ڤیدیۆ.. یه‌که‌مین منداڵ له سعودییه ڤاکسینی وه‌رگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.