چەند یانەیەكی ئینگلتەرا بەجیا هەوڵی گواستنەوەی فیلیپ كۆتینیۆی بەڕازیلی و ناوەڕاستكاری یانەی بارسێلۆنا دەدەن لە مێركاتۆی زستانەدا.
لەمبارەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە كە یانەی ئێڤێرتۆن ڕكابەری هەریەك لە یانەكانی نیوكاسل یونایتدو تۆتنهام و ئارسناڵ دەكات بۆ سوود وەرگرتن لە تواناكانی كۆتینیۆ كە پێدەچێت ئیدارەی بارسێلۆنا دەستبەرداری بێت بۆ سوود وەرگرتن لەو بڕە پارەیەی لە فرۆشتنی دەستی دەكەوێت بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجەكەی و چارەسەركردنی ئەو قەیرانە داراییەی ڕووبەڕووی یانە كاتالۆنیەكە بۆتەوە.
هەمان ڕۆژنامە ڕوونیشیكردەوە كە بەرپرسانی ئێڤێرتۆن پەیوەندیان بە كۆتینیۆ كردووەو گفتوگۆیان لەبارەی وردەكاریەكانی گواستنەوەی یاریزانەكە بۆ ڕیزی تیپەكەیان لە مێركاتۆی زستانە كردووە.
جێگای باسە كۆتینیۆی تەمەن بیست ونۆ ساڵ لە سەرەتای ساڵی دووهەزارونۆزدە لە یانەی لیڤەرپولەوە بە گرێبەستێكی گرانبەهاو بە بڕی سەدوچلوپێنج ملیۆن پاوەندی ئیستەرلینی پەیوەندی بە بارسێلۆنا كرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.