ریزبەندی نوێی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان راگەیێندرا، هەڵبژاردەی بەلجیکا بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک لە پێشەنگی ریزبەندی مایەوە
یه‌كێتی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به فیفا، نوێترین ریزبەندی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی لە جیهاندا بڵاوکردەوە، هەڵبژاردەی بەلجیکا بەجیاوازییەکی زۆر کەم بە هه‌زارو هه‌شتسه‌دو بیست‌و هه‌شت خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی باشترین هەڵبژاردەکانی جیهانە، هەڵبژاردەی بەرازیل بە هه‌زاروهه‌شتسه‌دو بیست و شه‌ش خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی هەڵبژاردەکانە و پلەی سێیەم بۆ هەڵبژاردەی فەرەنسای پاڵەوانی مۆندیالی دووهه‌زارو هه‌ژده
و هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ئەرجەنتینیش لە پلەکانی چوارەم و پێنجەم دێن، ئیتالیا‌و ئیسپانیا‌و پرتوگال و دانیمارك و هۆله‌ندا له پله‌كانی شه‌شه‌م تا ده‌یه‌م دێن .
لە دوایین ریزبەندی ساڵی دوو هه‌زارو بیستویه‌كـدا، هەڵبژاردەی کەنه‌دا زیاتر لە هەموو هەڵبژاردەکانی جیهان هاتووەتە پێشەوە و ئێستا لە پلەی چله‌مینە لەسەر ئاستی جیهان.
هەڵبژاردەی سەنیگال لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی ئەفریقا پلەی یەکەمی گرتووە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی بیسته‌مە، لەسەر ئاستی ئاسیا هەڵبژاردەی ئێران لە پلەی یەکەمی هەڵبژاردەکانی جیهانە و لەسەر ئاستی جیهانیش لە پلەی بیستویه‌ك دێتـ.
هەرچی هەڵبژاردەی عێراقە، لە ریزبەندی گشتی هەڵبژاردەکانی جیهاندا ئێستا بە کۆکردنەوەی هه‌زاروسێسه‌ت و سی و پێنج خاڵ پلەی حه‌فتاو پێنجه‌مینی هه‌لبژارده‌كانی گرتووەو هه‌لبژارده‌ی سان مارینۆش له پله‌ی دووسه‌ت و ده‌یه‌مین و كۆتایی ریزبه‌ندی دێت .
بەلجیکا بۆ ساڵی چوارەم لەسەریەک لە پێشەنگی ریزبەندی هەڵبژاردەکانی تۆپی پێی جیهان مایەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.