Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 10:23

هاتووچۆی هەولێر هۆشداری ده‌داته‌ شۆفێران

کوردستان TV
100%


 
هاتووچۆی هەولێر  ئەو شوفێرە ئاگاداردەكاتەوە کە ئەمڕۆ و ڕۆژانی داهاتوو سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن و ڕایدەگەیەنێت: لێخوڕین بەخێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لەخێرایی کاتی ئاسایی له‌ پێناو سه‌لامه‌تییان.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25 ى 12 ى 2021 ، فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردووەتەوە،بۆ ئەو شوفێرە بەڕێزانەی کە ئەمڕۆ و بەیانی و دوبەیانی سەفەری ڕێگاکانی دەرەوە دەکەن تکایە ئاگادار بن:
1-لێخوڕین بە خێراییەک بکەن کە زۆر کەمتر بێت لە خێرایی کاتی ئاسایی ،چونکە تەم لە سەرجەم  ڕێگایەکان بەتایبەت لە بەرەبەیانەکان هەیە،کە ئەمەش دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی مەودای بینینی ئاسۆیی.
2-گڵۆپی تەم بە بەردەوام دابگیرسێنن بۆ ئەوەی بینراو بن.
3-خۆتان بپارێزن لەو گۆماو و شوێنانەی کە ئاوی بارانی لێ کۆبۆتەوە.
4-ئەگەر چونە ناو بەفر بەر لە تاریکی بگەڕێنەوە چونکە لە ئێواران پلەکانی گەرما بە زوویی بۆ ژێر سفر دادەبەزن کە ئەمەش وادەکات شەختە و بەستەڵەک پەیدابێت.
5-خۆتان بەدوور بگرن لە مانۆری تێپەڕاندن لە شەقامە تاکسایدەکان با تۆزێک دوابکەون بەڵام سەلامەت بن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.