وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بە تۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی ئەو وڵاتە، راگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزە ئەمنییەکان بەپشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، دوو کەسیان بە تۆمەتی بازرگانییکردن بە ماددە ھۆشبەرەکان لە پارێزگای بابل دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکانەدا، دەست بەسەر بڕێک ماددەی ھۆشبەردا، گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەر دەستگیرکراوەکان، گیراونەتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.