Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 10:14

کۆمەک و یارمەتییەکانی خەڵکی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، پێشوازی لەکۆمەک و یارمەتیەکانی خەڵکی (هه‌ڵه‌بجه‌، کەرکووک ، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى) کرا.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: سەرلەبەیانى ئەمڕۆ شەممە ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لەدیوانى پارێزگا پێشوازی لەکۆمەک و هاوکارییەکانى خەڵکى (هه‌ڵه‌بجه‌، کەرکووک، چەمچەماڵ و قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى) کرد، کە لەماوەى چەند ڕۆژى ڕابردوودا بەمەبەستى هاوکاریکردن و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر کەمپینیان ڕاگەیاندبوو.

ڕاشیگەیاند: لە دیدارەکەدا پارێزگارى هەولێر وێڕای بەگەرمى بەخێرهاتنیان بۆ شارى هەولێر دەست خۆشی لە خەڵکى بەئەمەکى هه‌ڵه‌بجه‌ و شاره‌زوور و هه‌ورامان و کەرکووک و چەمچەماڵ و مامۆستا و بەڕێوەبەرانى قوتابخانەى فاخیر مێرگەسۆرى کرد و هیوای بەردەوامی لە کارە خێرخوازیی و مرۆییەکانیان بۆ خواستن.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد کە هاتنیان و ڕاگەیاندنى کەمپین بۆ هاوکاریکردنى زیانلێکەوتووانى لافاوه‌كه‌ى هه‌ولێر کارێکى گەورە و لەبیرنەکراو و مایەى شانازییە، ئەوەى کردووتانە پەیامێکى نیشتمانیی گەورەیە بۆ لێقەوماوانى هەولێر سوپاستان دەکەین.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.