هاتووچۆی سلێمانی شۆفێرانی ماتۆڕسکیل ئاگادار دەکاتەوە لە ئەگەری ئەنجامدانی ڕۆیشتن بە پێچەوانەی ڕێڕەوی شەقام سزا دەدرێن.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە "ماوەیەکە دیاردەی رۆشتن بە پێچەوانەی شەقام لەلایەن هەندێک لە شۆفێرانی ماتۆڕسکیلەوە بەدی دەکرێت کە ئەمەش پێچەوانەی یاساکانی هاتووچۆیە و مەترسی دروست بوونی رووداوەکانی هاتووچۆ زیاد دەکات."
ئەوەشی خستۆتەڕوو "هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری شۆفێرانی ماتۆڕسکیل دەکات کە خۆیان لەم جۆرە سەرپێچییە بە دوور بگرن، هەر شۆفێرێکی ماتۆڕسکیل ئەم سەرپێچییە ئەنجام بدات لەلایەن مەفرەزەکانی هاتووچۆوە دەست بەسەر ماتۆڕەکەیدا دەگیرێت و رەوانەی گەراجی دەست بەسەرداگرتن دەکرێت."
لە ئاگادارییەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە "داواکارین لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی شارەکەمان لەئەگەری هەبوونی حاڵەتی لەو شێوەیە پەیوەندی بە ژمارە (188)ـی کۆنتڕۆڵی هاتووچۆی سلێمانییەوە یان ژمارە (100)ـی سەنتەری ڕێکخستنی پەیوەندییەکان (JCC) بکەن بەمەبەستی ناردنی مەفرەزە و لێپێچینەوە لە شۆفێرانی سەرپێچیکار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.