بە نوێنەرایەتی سەرۆک حکوومەتی هەرێمی کوردستان وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی بە مەبەستی جەژنە پیرۆزە سەردانی کەنسیەی ماریوحەننای کرد.
پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بە نوێنەرایەتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و بە یاوەری نوێنەری پێکھاتە ئایینەکان بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح سەلامی خوای لەسەر بێت، لەشارۆچکەی عەنکاوە سەردانی کەنسیەی ماریوحەننامان کرد و پیرۆزبایی ئاراستەی پاتریارک و مەتڕانەکان و خوشک و برایانی کریستیان کرد.
هەر لە دانیشتنەکەدا وەزیری ئەوقاف ھیوای جەژنێکی خۆش و سەرفرازی بۆخواستن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.