عـیمـاد باجـەلان چـاودێـری سـیاسـی له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كـوردسـتان، سه‌باره‌ت به هـەوڵەکان بۆ پـێکهێنـانی حکـوومـەتی داهـاتـوو له عـێراق رایگه‌یاند:
ئه‌وانه‌ی دژی ئامانجی هه‌لبژاردنن ئه‌وانه یاسای هه‌لبژاردنی ژماره‌ی 9 یان دانا ئێستا ئه‌وان دژی ئه‌نجامی هه‌لبژاردنن ، هه‌ندێ جار ده‌لێن دان به هه‌لبژاردنه‌كان ناكه‌ین و له لایه‌ك ده‌لێن ئێمه 90 كورسیمان هه‌یه ، ئه‌و هه‌لبژاردنه به گوته‌ی عیماد باجه‌لان باشترین و پاكترین پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن بوو ، چونكه به‌شێكی زۆر له ده‌سه‌ڵاتداران ئه‌و پێگه‌یه‌ی خۆیان له ده‌ستدا .
روونیشیكرده‌وه كه ئه‌و گروپه هه‌وڵ ده‌ده‌ن فشار بخه‌نه سه‌ر لایه‌نه‌كانی دیكه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن سوود له حكومه‌تی ئایندهی عێراق ببینن .
ئاماژه‌شیدا كه لیستی گه‌وره به پێی یاسا مافی سه‌دره حكومه‌ت پێك بهێنێت ، ئه‌و یاسایه‌ش له 2020 په‌سه‌ند كرا .
عیماد باجه‌لان سه‌باره‌ت به حشدی شه‌عبی گوتی : پرسی حشدی شه‌عبی ئالۆزه ، به‌تایبه‌تی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ، بۆیه ئه‌سته‌مه ئه‌و بابه‌ته . به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شكستیان هێنا له‌و هه‌لبژاردنه ، نه‌یانتوانی شتێك پێشكه‌ش عێراق بكه‌ن له هه‌موو بوارێكه‌وه .
ئێران له‌ناو كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه ، بۆیه ئه‌و لایه‌نانه ناتوانن هاوسه‌نگی سیاسه‌تی ئێران بگۆڕن و ده‌كرێت ئێران په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ سه‌دریه‌كان به هێز بكات ، ئێران خۆی ناخاته بارودۆخێك كه پشت به‌و شكستخواردووانه ببه‌ستێت .
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كورد ده‌رفه‌تێكی گرنگی له پێشه كه ماڵی كورد یه‌كبخه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی مافه‌كان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
هه‌روه‌ها ته‌ماشای پۆست و پله نه‌كه‌ین ، چونكه به‌و شێوه‌یه به‌هێز نابین ئه‌گه‌ر ته‌نها سه‌یری پله‌و پۆست بكه‌ین .
كورد پێویسته یه‌ك هه‌ڵوێست بن ، به‌رامبه‌ر به‌غدا و چۆنیه‌تی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق .
لای خۆیه‌وه عـەبدولـڵا سـالح ـ ئەندامی خـولی یەکـەمی پـەرلەمانی عـێراق لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند :
بڕیاری دادگای ئیتیحادی ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و داوایانه‌یه كه ئاراسته‌یان كراوه و به‌پێی بۆچوونی من ئه‌نجامه‌كان وه‌كو خۆی راده‌گه‌یه‌ندرێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت ، سه‌باره‌ت به كوتله‌ی مه‌زن ، كوتله‌ی سه‌دره ، نه‌ك وه‌كو ئه‌وان ته‌فسیری ده‌كه‌ن .
روونیشیكرده‌وه كه هه‌وڵی ئه‌و لایه‌نانه زیاتر مسۆگه‌ركردنی ئه‌وه‌یه كه دووچاری سزا و لێپێچینه‌وه نه‌بن و هه‌روه‌ها هه‌وڵ بۆ وه‌رگرتنی وه‌زاره‌ت و پله‌و پۆست ده‌كه‌ن .
ئه‌و هه‌لبژاردنه چاره‌نووسساز بوو ، عێراق ده‌گه‌رێته‌وه رۆلی جارانی خۆی و پێگه‌ی عێراقیش گرنگه بۆ خۆی و ناوچه‌كه‌و ئه‌مه‌ریكاش .
گوتیشی : پرسی حشدی شه‌عبی پێویسته راست بكرێته‌وه ، به‌وه‌ی بچنه ناو هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپای عێراقی نه‌ك وه‌لائی بن و سه‌ر به ئێران بن .ئه‌وه‌ش ئه‌ركی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌بێت .
هاتنی ئه‌و هه‌موو شانده بۆ ئه‌وه‌یه سه‌رۆك بارزانی رۆلی خۆی ببینێت بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی ئایندهی عێراق .
به‌ڵام پێویسته كورد خاوه‌ن بڕیاری خۆی بێت ، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی مافه ره‌واكانی خۆی به ده‌ست بێنێت .
گره‌نتی بۆ كورد له‌و عێراقه ، ده‌ستووره ، پێویسته به‌رگری له مادده ده‌ستوورییه‌كان بكه‌ین ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به مافه‌كانی كورد هه‌یه .
دارشتنی : سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.