پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن لیژنەی دابەشکردنی نەوتی پەروەردەکەمان ئەمڕۆ نەوت بەسەر قوتابخانەکانی شاری هەولێر دابەش کرا.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی ناوەندی هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " لەسەر ڕاسپاردەی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان لیژنەی دابەشکردنی نەوت لە پەروەردەی ناوەندی هەولێر ئەمڕۆ هەستا بە دابەش کردنی نەوت بەسەر قوتابخانەکانی ناو شاری هەولێر."
ئەوەشی خستۆتەڕوو کە " لە گەڕەکی ڕۆشنبیری و ژیان دەستیان بە دابەشکردنی نەوت کردووە کە نزیکەی 40 قوتابخانە نەوتیان وەرگرتووە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.