Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 08:39

وەزارەتی پێشمەرگە هاوکاری زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر دەکات

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، هەموو توانایەکیان خستۆتەگەڕ بۆ کۆمەککردن و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر.

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیانراوێکدا ئەوەی خستۆتەڕوو کە " وەک یەکێک لە ئەرکە سەربازییەکانی پێشمەرگە هاوکاریکردن و یارمەتیدانی خەڵکی سیڤیلە لە کاتی ڕووداو و کارەساتە سروشتیەکان، دوای لافاوەکەی هەندێ گەڕەکی شاری هەولێر لە ڕۆژانی ڕابردوودا، فەوجی بەرگریی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن وەزارەتەوە ڕاسپێردرا کە ئەرکی ئەو خزمەتەی هاووڵاتیان و دانیشتووانی شاری هەولێری بگرێتە ئەستۆ."

هەروەها ئەوەش هاتووە کە "هەموو توانایەکیان خستەگەڕ بۆ کۆمەککردن و هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووان، لە ڕووی گواستنەوە و پاککردنەوە و دابینکردنی خۆراک و سووتەمەنی."

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیانراوەکەدا ئاماژە بەوەش دەکات کە " هێزی پێشمەرگەی کوردستان وەک چۆن گیانی خۆی بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی کوردستان بەخت دەکات، ئاواش بۆ ڕوودانی هەر ئەگەرێکی نەخوازرا و ئامادەیە، گەیشتنی هاوکارییەکانی هێزی پێشمەرگە بووە مایەی دڵخۆشی و شانازی لای زیانلێکەوتووانی لافاوەکە."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.