بڕیارە درەنگانی ئەمشەو تەرمی ئەو کۆچبەرانەی کە لە نۆکەندی ئینگلیز بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان گیانیان لەدەستدابوو بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: دوای کاتژمێر 01:00ـی درەنگانی ئەمشەو یەکشەممە تەرمی ئەو 16 کۆچبەرە کوردەی کە لە نۆکەندی ئینگلیزدا خنکابوون لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.
ڕاشیگەیاند: بڕیاربوو تەرمەکان کاتژمێر 04:30ـی بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە بگەیشتبانەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەهۆی گونجاونەبوونی ڕەوشی کەش و هەوا دواخرا.
ئهمه له كاتێكدایه كه فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاندبوو: بەرەبەیانی رۆژی هەینی 24 کانوونی یەکەمی 2021، لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، تەرمی ئەو 16 قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی 24 تشرینی دووەمی 2021 گیانیان لەدەست دا، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.