Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 08:39

کەسوکاری قوربانییانی ڕووداوەکەی نۆکەندی ئینگلیز لە فڕۆکەخانەی هەولێر چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمەکانن

کوردستان TV
100%

 

کەسوکاری ئەو 16 کۆچبەرە کوردەی کە لە نۆکەندی ئینگلیزدا بەهۆی نقومبوونی بەلەمەکەیان خنکابوون، ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەوتیی هەولێر چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی کەسوکارەکانیانن. 

ئامانج ساڵح پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕایگەیاند: ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کەسوکاری قوربانییان چاوەڕێی گەڕانەوەی تەرمی قوربانییانن، بڕیاروایە دوای کاتژمێرێکی دیکە تەرمەکانیان بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و ڕادەستی کەسوکارەکانیان بکرێت، بۆ ئەوەی لە زێدی خۆیان بە خاک بسپێردرێن. 

 هەر لەمبارەیەوە هەڵگورد ساڵەیی ڕاوێژکار لە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: دوای پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆری قوربانییان بڕیار درا بە گەڕاندنەوەی تەرمی قوربانییەکان کە زۆربەی قوربانییان خەڵکی پارێزگای سلێمانین بە تایبەت ناوچەی ڕانییە و پشدەرن. 

هەروەها ڕاگەیاند: بە هاوکاری وەزارەتی تەندروستی 16 ئۆتۆتمبێلی فریاکەوتن ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەی تەرمی قوربانییان بۆ دواشوێنی خۆیان. 

جێی باسە گواستنەوەی تەرمی قوربانییان لە فەڕەنساوە بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە. 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.