Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 14:47

چاودێرێکی سیاسی: تاران گەورەترین دۆڕاوی هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییەی عێراقە

کوردستان TV
100%

تاران گەورەترین به‌ دۆڕاوی هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییەی عێراق داده‌ندرێت و ئه‌مه‌ش واده‌كات فشاره‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی داهاتوو كه‌م ببێته‌وه‌.

ئیحسان شەممەری، شڕۆڤەكاری سیاسی و سەرۆكی ناوەندی بیركردنەوەی سیاسی بە پێگەی حوڕەی ئەمریكی راگەیاندووە كە ئێران لەشۆڕشی ئۆكتۆبەری 2019 ەوە هەستی بەمەترسی كردووە كه‌ ئەوكاتەی باڵادەستی ئه‌و وڵاته‌ لە ناوخۆی عێراق رەتكرایەوە.
هەروەها ئەو شڕۆڤەكارە دەڵێت: سرووشتی هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییە كە تووشی هاوپەیمانەكانی ئێران بوویەوە، ئەو راستییەی دەرخست كە تاران گەورەترین دۆڕاوی هەڵبژاردنەكانە.ئەمەش ئەوه‌ دەگەێنێ كە ئێران شەقامی شیعی عێراقی دۆڕاندووەو چیدیكە كاریگەری لەسەر بڕیاری سیاسی وڵاتەكە نامێنێت.
لەلایەكی دیكەوە رەعد هاشم، نووسەرو شڕۆڤەكاری سیاسی گوتی: دۆڕانە گەورەكەی ئێران لە هەڵبژاردنەكانی ئەمدواییەدا، دەریخست كە ئێران كارەكتەرە سەرەكییەكانی لە پڕۆسەی سیاسی عێراق لەدەستداوە.
رەعد هاشم دەشڵێت: هەڵوەشانەوەی سیستەمی وەلائی ئێران لە عێراق ، بوارێكی باشتر بۆ حكومەتی داهاتوو دەرەخسێنێ و فشارەكانی ئێران كەمدەكاتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.