له هه‌فته‌ی پازده‌می قۆناغی یه‌كه‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، ئه‌مرۆیانه‌ی هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌كات.
ئه‌م یارییه له شاری دهۆك و له یاریگای یانه‌ی وه‌رزشی دهۆك به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌ویش به‌هۆی سزادانی یانه‌ی هه‌ولێر له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی عێراقه‌وه، هاوكات ئه‌م یاریه ده‌بێته یه‌كه‌م یاری یانه‌ی هه‌ولێر به‌سه‌رپه‌رشتی نزار مه‌حروسی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كه‌ی كه له ڕۆژانی ڕابردوو له شوێنی تارق جه‌رایای تونسی سه‌رپه‌رشتی مه‌شقی یانه‌كه‌ی وه‌رگرت.
نزار مه‌حروسی سوری ئه‌مه دووه‌م جاره ده‌بێته ڕاهێنه‌ری هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له ساڵی دووهه‌زارودوازده ئه‌ركی ڕاهێنانی درێس زه‌رده‌كانی وه‌رگرت و یانه‌كه‌ی گه‌یانده یاری كۆتایی جامی یه‌كێتی ئاسیا‌و پله‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا، ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر بارودۆخی له خولی نایابی عێراق خراپه‌و به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌شت خاڵ له پله‌ی نۆزده‌م و پێش كۆتایی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی قاسم به پازده خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ند دێت .
له خولی عێراقدا ئه‌مڕۆ هه‌ولێر میوانداری یانه‌ی قاسم ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.