له هه‌فته‌ی نۆزده‌می خولی ئینگلته‌را، كاتژمێر شه‌شی ئه‌مرۆ ئێواره به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی مانچسته‌رسیتی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خوله‌كه میوانداری یانه‌ی لیسته‌رسیتی ده‌كات و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئیتیحاد له شاری مانچسته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مان سیتی ئاستێكی به‌رزی له یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ پێشكه‌شكردووه‌و له یاری ئه‌مرۆشدا، هه‌وڵی نۆیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك و پازده‌مین بردنه‌وه له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه ده‌دات، سیتیزێنز به كۆكردنه‌وه‌ی چل وچوار خاڵ له سه‌رووی لیستی ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه‌و لیسته‌رسیتیش به بیست ودوو خاڵ له پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ند دێت.
هاوكات له یاریه‌كی دیكه‌ی هه‌مان هه‌فته‌ی خولی ئینگلته‌را، یانه‌ی ئارسناڵ ده‌بێته میوانی یانه‌ی نۆریچ سیتی و له كاتژمێر هه‌شت و سیی خوله‌كی ئه‌م شه‌ویش، یانه‌ی چێڵسی ڕووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌ستۆن ڤیلای میوانداری ده‌بێته‌وه.
هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ی پرێمه‌رلیگ و به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ڕیزی یاریزانانی چه‌ند یانه‌یه‌ك، هه‌رسێ یاری نێوان یانه‌كانی لیڤه‌رپول و لیدز یونایتد، ولڤه‌رهامپتۆن و واتفۆردو بێرنلی و ئێڤێرتۆن بۆ كاتێكی دیكه دواخرا.
له پریمه‌رلیگدا ئه‌م ئێواره‌یه مانچسته‌رسیتی میوانداری لیسته‌ر سیتی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.