چەندین یانەی بەناوبانگی ئەوروپا چاویان بڕیوەتە تواناكانی ئێرلینگ هالاندی نۆروێژی و ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندو هەوڵ دەدەن لە مێركاتۆی هاوینەی داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵ واژووبكەن.
گرێبەستی ئێستای هالاند لەگەڵ دۆرتمۆند لە هاوینی ساڵی دووهەزاروبیستوچوار تەواودەبێت، بەڵام لە بەندێكی گرێبەستەكەیدا هاتووە كە لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەتوانێت ڕیزی تیپەكەی بەجێبهێڵێت ئەگەر هاتووە ئۆفەرێكی بە حەفتاوپێنج ملیۆن یۆرۆ پێشكەشكرا.
هاوكات ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاشكرایكرد كە هەریەك لە یانەكانی ڕیال مەدریدو مانچستەرسیتی و مانچستەریونایتد ئامادەن ئەم بڕە پارەیە بۆ گواستنەوەی هالاند خەرج بكەن و سوود لە تواناكانی وەربگرن، ئەمەش لە كاتێكدایە كە بایرن میونشن لە ڕكابەریكردن لەسەر گواستنەوەی هالاندی تەمەن بیست ویەك ساڵ كشایەوە، ئەویش دوای ئەوەی ئۆلیڤەر كان سەرۆكی جێبەجێكاری یانەی باڤاری ڕایگەیاند كە تیپەكەی ئەستێرەیەكی وەكو ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسكی هەیەو پێویستی بە هالاند نیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.