Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 13:22

یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیلان و یوڤێنتوس لە میلانۆ بەڕێوەدەچێت

کوردستان TV
100%

یەكگرتووی خولی ئیتاڵیا لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ڕایگەیاند كە یاری جامی سوپەری ئیتاڵیا لە نێوان هەردوو یانەی ئینتەرمیلانی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی كالچیۆ و یوڤێنتوسی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی جامی ئیتاڵیا لە دوازدەی مانگی داهاتوو لە یاریگای سانسیرۆ لە شاری میلانۆ بەڕێوەدەچێت.
 ئەگەر هاتوو كاتی یاسایی یاریەكە بە یەكسان بوونی هەردوو تیپ تەواوبوو، پەنا دەبرێتە بەر دوو گێمی زیادكراو و ئەگەر لەم دوو گێمەش هەر یەكسان بوون، لێدانەكانی یەكلایی كەرەوە جێبەجێ دەكرێت، لە وەرزی ڕابردوودا، یوڤێنتوس یاری جامی سوپەری بە دوو گۆڵی بێ‌ بەرامبەر لە ناپۆلی بردەوەو نازناوەكەی بۆ نۆیەم جار لە مێژووی خۆی بەدەستهێنا.
جێگای باسە یاریەكانی جامی سوپەری ئیتاڵیا لە ساڵانی دووهەزاروهەژدەو دووهەزارونۆزدە لە یاریگاكانی وڵاتی سعودیە بەڕێوەچوو، بەڵام دواتر یەكگرتووی خولی ئیتاڵیا بڕیاریدا یاریەكانی جامی سوپەر لەسەر خاكی ئەو وڵاتە سازبكرێت.
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.