یانه‌ی بایرن میونشن هه‌وڵ ده‌دات له مێركاتۆی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕافینهای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌ی لیدز یونایتد واژووبكات.
له‌مباره‌وه تۆڕی هه‌واڵی تی ئێن تی سپۆرتس ئاشكرایكرد كه بایرن میونشن ڕكابه‌ری لیڤه‌رپول ده‌كات بۆ سوود وه‌رگرتن له تواناكانی ڕافینها كه له‌م وه‌رزه‌دا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكردووه‌و له كۆی شازده یاری تیپه‌كه‌ی له خولی ئینگلته‌را هه‌شت گۆڵی تۆماركردووه.
هه‌ر به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، پێده‌چێت بایرن له هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی ڕافینها سه‌ركه‌وتوو بێت و گرێبه‌ستێك به بڕی په‌نجا ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كه واژووبكات.
ڕافینهای ته‌مه‌ن بیست وپێنج ساڵ له تشرینی یه‌كه‌می پارساڵ له یانه‌ی ڕینی فه‌ڕه‌نسیه‌وه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی لیدز یونایتد كرد‌و هه‌ر زوو پێگه‌ی خۆی له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یانه ئینگلیزیه‌كه‌دا كرده‌وه.
بایرن میونشن هه‌وڵ ده‌دات له مێرکاتۆی زستانه‌دا گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ڕافینهای به‌ڕازیلی واژوو بکات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.