Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 14:56

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی لەنێوان پارێزگاکانی بابل و دیوانییە کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە عێراق رایگەیاند کە تەقینەوەیەک کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشی لەنێوان پارێزگاکانی بابل و دیوانییە کردووەتە ئامانج.

سەرچاوەکە بۆ میدیا عێراقییەکانی ئاشکرای کردووە کە بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێوان پارێزگاکانی بابل و دیوانییە، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە تەقینەوەکە، زیانی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتووەتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.