ئۆپەراسیۆنێک بە ئامانجی راوەدوونانی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، دەستیپێکرد.
بەپێی رایگەیەندراوێك هێزه ئهمنییهكانی عێراق لە پێنج میحوەرەوە، ئۆپەراسیۆنێکیان لە زنجیرە چیاکانی حەمرین باکووری پارێزگای دیالە دەست پێ کردووە.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا، پاڵپشتی ئاسمانیی لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی عێراقەوە دابین کراوە.
له راگهیهنراوهكهدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئامانج لە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکە، رادوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشە لە ناوچەکە.
وێڕای ئەوەی عێراق لە ساڵی 2017دا، سەرکەوتنی بەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی رووبەری ئەو خاکەی کە رێکخراوەکە لە ھاوینی 2014دا دەستی بەسەردا گرت راگەیاندووە، بەڵام تا ئێستا رێکخراوەکە لە رێگای پاشماوە و شانە نووستووەکانی ناو بەناو کردەی تیرۆریستی ئەنجام دەدات، بەتایبەتیش لە ژمارەیەک ناوچەی سەربە پارێزگاکانی نەینەوا، کەرکووک، سەڵاحەددین، دیالە و ئەنبار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.