Erbil 38°C شەممە 13 حوزەیران 05:06

بەهۆى غازى خەڵوزەوە کەسێک لە دەربەندیخان گیانى لەدەستدا

کوردستان TV
100%

ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یند: بەهۆى غازى خەڵوزەوە، لە دەربەندیخان کەسیک گیانى لەدەستدا و کەسێکى دیکەش رەوانەى نەخۆشخانەکرا.
 ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 26 ى 12 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: لە ڕووداوێکی نەخوازراودا و لە یەکێک لە کارگەکانی چەولم لە قەزای دەربەندیخان لەکاتی کارکردندا بەهۆی بوونی غازی خەڵوزەوە  دوو کرێکار کە یەکێکیان گیان لە دەستدەدات و ئەوی دیکەشیان  بارودۆخی تەندروستی ناجێگیر دەبێت و  ڕەوانەی نەخۆشخانەی شار لە شاری سلێمانی دەکرێت .
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ئێستادا لەژێر چاودێری چارەسەری پزیشکیدایە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.