Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 15:04

له‌ به‌شێک له‌ به‌رزاییه‌کانی پارێزگاکانی کوردستانی تورکیا چوارمه‌تر به‌فر که‌ڵه‌که‌ بووه‌ 

رێگای 17 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون داخراون
کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه‌، رێگای 17 ناوچه‌ی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی وان، هه‌كاری، مووش و به‌دلیس داخراون.

شاره‌وانی وان رایگه‌یاند کە له‌ دوێنێوه‌، تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان توانیوویانه‌ رێگای نزیكه‌ی 400 یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ رووی هاتوچۆدا بكه‌نه‌وه‌ و به‌رده‌وامیشن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌و سێ ناوچه‌یه‌ی به‌هۆی به‌فربارین و هه‌ڵكردنی ره‌هێڵه‌وه‌، داخراون.

له‌ میانی یه‌ك هه‌فته‌ له‌ هه‌و‌ڵی تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كاندا، تواندراوه‌ له‌ مووش رێگای 32 گوند بكرێنه‌وه.

به‌فر له‌ به‌شێك له‌ به‌رزاییه‌كانی مووش تا چوار مه‌تر كه‌ڵه‌كه‌ بووه‌.‌

تیمه‌كان له‌ دوێنێوه‌ رێگای 49 گوندیان له‌ هه‌كاری كردووه‌ته‌وه‌ و له‌ هه‌وڵه‌كانیشیان به‌رده‌وامن بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای چوار ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی دیكه‌ كه‌ به‌فر، دایخستوون.

تیمه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه‌ بۆ كردنه‌وه‌ی رێگای ئه‌و 10 گونده‌ی له‌ به‌دلیس به‌فر، دایخستوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.