شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ئاشكرای كرد، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق 14 هێرشی ئاسمانییان بۆ سه‌ر پێگه و شوێنه‌كانی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعشی له چیای حه‌مرین ئه‌نجامداوه.
شانه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: بۆ پاڵپشتی كێوماڵكردن و هێرشه‌كانی سه‌رزه‌وی هێزه‌كانی سوپا له دیاله كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ده‌ستی پێ كرد، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانیش هێرشی ئاسمانی وردیان به فڕۆكه‌كانی 159-L و D-16 له‌سه‌ر چیای حه‌مرین ئه‌نجام دا و تێیدا چه‌ندان پێگه و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش كرانه ئامانج و تێكدران.
ڕاشیگه‌یاند: هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ر سه‌رله‌به‌یانی زووه‌وه له‌چه‌ندان ناوچه‌ی جیاوازه‌وه به‌دوای تیرۆریستانی داعشه‌وه بوون.
شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای وه‌رگرتنی چه‌ندان زانیاریی وردی سه‌ربازی توانرا چه‌ندان پێگه و شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش خاپوور بكرێ. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌م كێوماڵكردن و ڕاوه‌دوونانی تیرۆریستانی له چه‌ند ڕۆژی داهاتووش به‌گوێره‌ی پلانێكی تۆكمه و سه‌بارزی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ له‌ناوبردنی یه‌كجاری چالاكییه‌كانی تیرۆریستانی له‌م ناوچانه‌دا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.