وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌تی كرده‌وه تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆنیان له عێراق تۆمار كردبێت.
سه‌یف به‌در گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ڕایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه گوایه یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوونی ڤایرۆسی ئۆمیكڕۆن له عێراق تۆمار كرابێت.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ته‌نیا یه‌ك بنكه‌ی پشكنین ڕێگه‌پێدراوه بۆ دیاریكردنی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن هه‌یه ئه‌ویش بنكه‌ی ته‌ندروستی ناوه‌ندیی گشتییه له شاری به‌غدا و ئه‌م بنكه‌یه‌ش تا ئێستا هیچ تووشبوویه‌كی ڤایرۆسه‌كه‌ی ڕانه‌گه‌یاندووه.
سه‌یف به‌در داواشی له ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كرد ترس و دڵه‌ڕاوكێ به ده‌نگۆی له‌مجۆره و له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا بڵاو نه‌كه‌نه‌وه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق دانی به‌وه‌شدانا كه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن له عێراق دوور نییه و له ماوه‌ی ڕابردوودا چه‌ندان تووشبوو له وڵاتانی دراوسێ تۆمار كراون و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌ت ئاماده‌یی ته‌واویان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.