ئاژانسی وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پۆلیس ئاشكرای كرد، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ده‌ستدرێژی كردبووه سه‌ر منداڵێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵ له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستگیر كرا.
ئاژانسه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه: ڕاسته‌وخۆ دوای پێگه‌یشتنی زانیاریی له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر منداڵێكی حه‌وت ساڵان به‌ناوی حه‌وڕا، له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی وه‌زیری ناوخۆ ده‌ستكرا به لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباری تاوانه‌كه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: تیمێكی تایبه‌ت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كه دروستكرا به سه‌رپه‌رشتی بریكاری وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پۆلیس و به سه‌رۆكایه‌تی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌غدا و دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی ورد و ده‌ستنیشانكردنی تاوانبار، توانرا ده‌ستگیر بكرێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوانبار ئێستا له‌ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسی به‌غدایه و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه تا سزای یاسایی وه‌ربگرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.