شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م توانیویانه له بۆسه‌یه‌كدا له سنووری شاری كه‌ركووك دوو تیرۆریستی داعش بكوژن.
شانه‌كه ڕایگه‌یاند: له ناوچه‌ی ته‌رفاوی له ڕۆژئاوای كه‌ركووك هێزه‌كانی فه‌وجی یه‌كی لیوای دووی پۆلیسی ئیتحادی له بۆسه‌یه‌كی تۆكمه‌دا توانیان دوو تیرۆریست بكوژن كه یه‌كێك له‌وانه پشتێنی ته‌قاندنه‌وه‌ی به‌ستبوو.
جێی باسه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌ر ئه‌مڕۆ چه‌ندان ئۆپه‌ڕاسیۆنیان دژی تیرۆریستانی داعش له سنووری پارێزگاكانی دیاله و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و چیای حه‌مرین ئه‌نجامدابوو و هه‌روه‌ها فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقیش به هێرشی ئاسمانی به‌شدارییان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كان كردبوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.