Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 11:44

مانچێستەر ستی لە لیستەری بردەوە و پێگەی لە لووتکەی پرێمیەرلیگ به‌هێزترکرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی گەڕی نۆزدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی ئینگلتەرا (پرێمیەر لیگ)، یانەی مانچێستەر ستی لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی6-3 لە یانەی لیستەر ستی بردەوە.
مانچێستەر ستی، دوای چوار خولەک لە دەستپێکی یارییەکە گۆڵی یەکەمی لە رێگەی کیڤن دی برۆین تۆمارکرد و لە خولەکی 14دا ریاز محرز گۆڵەکانی مانچێستەری کرد بە دوو گۆڵ.
لێشاوی ھێرشی ستیزن دوو گۆڵی دیکەی لە خولەکەکانی 21 و 25 لە رێگەی ئیلکای گوندوغان و رەحیم ستەرلینگ لێکەوتەوە و نیوەی یەکەمی یارییەکە بەم ئەنجامە کۆتایی ھات.
لە نیوەی دووەمدا، یاریزانانی لیستەر ستی زۆر بە تینەوە دەستیان بە یاریکرد و ئەوە بوو لە رێگەی جێمس مادیسۆن لە خولەکی 55 و ئەدیمۆلا لوکمان لە خولەکی 59 دوو گۆڵیان تۆمار کرد و جیاوازییەکەیان بۆ دوو گۆڵ کەمکردەوە.
گۆڵی سێیەمی یاریزانی لیستەر کلیتچی ئیھیاناتچۆ لە خولەکی 65دا یارییەکەی پرجۆشتر کرد.
ئەو سێ گۆڵەی لیستەر، کوڕانی گواردیۆلای ھاندا کە ھێرشەکانیان چڕتر بکەنەوە و ئەوەبوو ئیمریک لاپۆرت لە خولەکی 69 و رەحیم ستەرلینگ لە خولەکی 87 گۆڵی پێنجەم و شەشەمیان تۆمار کرد و پازدەھەمین بردنەوەیان بۆ مانچێستەر ستی تۆمارکرد
بەم ئەنجامەش مانچێستەر ستی کۆی خاڵەکانی بۆ 47 خاڵ بەرزکردەوە و پێگەی خۆی لە لووتکەی رێزبەندی پرێمیەر لیگ قایمتر کرد و لیستەر ستی بە 22 خاڵ لە پلەی دەیەم مایەوە.

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.