Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 13:02

ئه‌مڕۆ دادگای فیدراڵی بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنەکانەوە دەدات

کوردستان TV
100%


 ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  رایده‌گه‌ێنێت: دادگای فیدڕاڵی  بڕیاری کۆتایی لەبارەی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی په‌رله‌مانه‌وه‌ دەدات.
ئیسماعیل سایەمیر ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌ێنێت: دادگای فیدراڵی بڕیاری دابوو دوێنێ ئەنجامی کۆتاییی ھەڵبژاردنەکان پەسەند بکات، بەڵام بەھۆی ئەوەی پشوو بوو بەیاننامەیەکیان دەرکرد و دوایان خست بۆ ئه‌مڕۆ دووشەممە.
ڕێپێدراوی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق  ڕاشیده‌گه‌ێنێت: دادگای فیدراڵی بڕیاری داوە ئه‌مڕۆ ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی فەرمی پەسەند بکات و ڕایبگەیەنێت، چونکە کاتەکەی دره‌نگ بووە و ھیچ کاتێکیان لەبەردەمدا نەماوە، بۆیە ئه‌مڕۆ بڕیاری کۆتایی لێ دەدرێت و ئەنجامەکان دەبنە فەرمی.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.