تەندروستیی عێراق هۆشداری لههاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا دهدات.
ئهمڕۆ دووشهممه 27 ى 12 ى 2021، عەبدولعەزیم مەیسەم عەباس، له دەستەی ڕاگەیاندنی پزیشکی لە وەزارەتی تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بهمیدیاكانی ڕاگهیاند: هەوڵەکان خێراتر و چڕتر کراونەتەوە بۆ پێدانى ڤاکسین بە هاوڵاتیان، بەتایبەت لە ئێستادا کە ئۆمیکرۆن بەشێوەیەکى خێرا ڕووى لە بڵاوبونەوە کردووە.
راشیگهیاندووه: لە ئاهەنگەکانى سەرى ساڵدا خۆپارێزى لەبیر مەکەن.
ئاماژهی بهوهشكردووه: چاوەڕوانی وەڵامی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانین بۆ ئەوەی ماوەی نێوان ژەمی دووەم و سێیەمی ڤاکسین لە شەش مانگەوە بۆ سێ مانگ کەم بکەنەوە، ئەوەش بۆ زیاتر پاراستنی هاووڵاتیانمانه له كۆڕۆنا.
تەندروستی عێراق هۆشداری لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆڕۆنا دەدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.